تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چنگنی
هەڵەپەزە، پس پسەکۆڵە
هۆزێکی زۆر ئازای کورد بوون لە ئێران پێیان ئێژن چگنی
چنگنە
زیندەوەرێکە بە پێستەوە دەنوسێ و خوێن دەمژێ. هەر یەکێکی هەڵپچڕێنی چواری لەجێ پەیدا دەبێ، دەرمانی تەنیا داڕوی حەمامە
گیایەکە
چنگڵەسەرە
سەر تەپڵەگوێنی، قژن
چنگۆڵە
دەستوی کوپە و گۆزە
چنگەسەر
سەرقرژن
چنگەمریشکە
پێ مریشکە، گیایەکە
چنگەپرچە
شەڕەژن کە پرچی یەکتر بە چنگ دەگرن و دەکێشن
چنگەچنگ
دەنگەدەنگ و زرمە و خرمەی خشڵی زێڕ و زێو
چنگەڵە
سریلە، باڵدارێکە بەقەد چۆلەکە کاکۆڵی هەیە