تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چنو
ئاوها، بەجۆرێک
چنوور
گیایەکی زۆر بۆنخۆشە گەڵای لە شویت دەکا
چنگ
پەنجەدەست
پەنجەی دڕندە و باڵندە
باڵی مەل
ڕینگە و زرینگەی وێککەوتنی قاپی مس و ...
چنگ سووتەکە
چێشتی شلەساوار: چنگ سووتەکەی بەناو و کەڕوی نردوە نانی کۆن/جووتە و لەقەی تەویلە و هاڵاوی تەرس و بۆن «پیرەمێرد»
چنگ پان کردنەوە
برێتی لە پارسەکی کردن، گەدایی کردن
چنگ کەوتن
وەدەست هاتن، گیرهێنان
چنگاوەش
بەگژ یەکداچوون، چنگەپرچێ
چنگاڵ
قولاپی لە ئاسن
هەرمێشک، نانی لە ڕۆن گوشراو
هەواڵی کەوچکی نان خواردن: کەوچک و چنگاڵ
پەنجەی پشیلە و دڕندە
چنگزین
خۆ ماتکردن، ماتبوون
چنگن
جانەوەرێ کە پەل و پای فرەی هەبێ