تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نان چلە
خۆراکێ کە لە بیرەوەری چل ڕۆژەی مردودا دەدرێ
چلاسک
شەتڵ، گیایەک کە هەڵدەقەندرێ و دەنێژرێتەوە
بزووت، نیوەسووتاو
چلبەردە
بازیەکە چل کوچک بە شوێن یەکدا هەڵدەگرنەوە
چل دانە بەرد بە کێلەوەنان بۆ بەخت تاقیکردنەوە
چلخت
ملەی کێو، شانی کەژ، کەنارەی چیا
چلدانە
چل بەردە: دەچمە سەری سوڵتانی چلدانەی دەگرمەوە «فولکلور»
چلفڕا
جەرگ و دڵی سوورەوەکراو لە ڕۆندا
چللی
ئەو هەودایەی برینی پێ دەدروونەوە
چلمێر
لۆسەی داری درێژ، مەڵغەی دار کە بۆ بەرزکردنی شتی گران بەکار دێت
چلمێرە
چلمێردە
دارێکە دەیخەنە پشت دەرگا بۆ قایم کردنی
چلنگە
نووزەنووزی سەگ لەبەر ئازار