تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوچۆڕیاگ
چاو داقڵیشاو، کەسێ پیلوی هەڵگەڕاونەوە
چاوچێڵ
خێل، یەک بەدووبین
چاوڕشتن
کل دەچاوکردن، سورمە دەچاوکێشان
چاوڕوان
چاونۆڕ، چەهڤنێر، چەمەڕا
چاوڕۆشن کەرە
دەستەچیلەی ئاگر
دیتنی شتی دڵخۆش کەرە
چاوڕۆشنی
مژدەی خۆش
دیتنی کەسێ یا شتێ کە ئارەزوو دەکرا
چاوڕەش
سیاچەم
چاوکراوە
لەدنیازان، تێگەیشتوو
چاوکردنەوە
برێتی لە ئاگاداربوون لە دنیا و ناسینی خەڵک
چاوکسکە
جۆرە ترێیەکی سپییە لە بۆڵ مازوو دەکا
چاوکوتکە
گیایەکە گەڵاخڕ، گوڵی زەردە
چاوکە
بڕوانە، تواشاکە، بنهێرە، مەیزێ، فتکرێ
دەسەچیلەی چاوەی ئاگر
چاوکەرەشێرە
گیایەکە تۆمێکی سوور دەکات
چاوگ
دەستەچیلە
وردەئاگر لە کوانودا
بنەمای وشە