تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەینکە
ئاردێ کە بەسەر ئەنگوتکە هەویردا دەپڕژێنرێ
پەیوەند
متوربەی دار و ...
تێکەڵی و دۆستی: هیچ پەیوەندمان پێکەوە نییە
پەیوەند کردن
متوربە کردنی دار
پەیڕەو
بەرنامە، دەستوری کار
مرید، دەست و پێوەند، دواکەوتوی کەسێک
پەیڕەوی
بە گوێ کردن و دواکەوتنی دەستورێ یان کەسێک
پەیک
وڵامبەر، نامەبەر
ئەستێرەی گەرۆک و نەچەق
نۆکەری بەردەستی تایبەتی
پەیکوڵ
دڕکێکی سێ سوچە