تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڵماو
ماسیاو، ستور بوو، هەڵماساو، پەنەماو
پەڵو
ئارد و ئاوی تیکەڵ بۆ دانە جوچکە
چیشتێکە وردە هەویر و کوزەڵەی تێدەکەن
پەڵپ پێگرتن
کێشە تێ هاڵاندن، گر و لێ گرتن
پەڵپەڵان
شەڕە بەرد
پەڵک
دارێکە لە تیرەی چناران
پەڵۆخان
لێدانی توند و لە زەبر
پەڵۆشە
گیایەکە ساقەتەکەی دەکەنە پوشو
گوێنی
بنەتاڵو
پەڵیت
قسەی بێتام: هەڵیت و پەڵیت دەڵێ
پەڵەت
هەڵە، غەڵەت: هەموو کارێکت هەڵەت پەڵەتە
پەڵەخ
گیایەکە لە قۆپیدا دەوەرێ وەک پووش وایە