تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەچدان
خوارکردنەوە و پێچدانی بزمار و ...
پەچن
پڕی سەرڕێژ: وام پڕ کردوە قەڵا پەچن
پەچنین
پڕ کردنی وا کە جێگەی چیتر نەبێتەوە
پەچە
ڕووبەندی ژنان
پێژانی نان
جێ خەوی مێگەل لە دەشت، حەوشە
پەچەتە
پارچەی سەر کۆش لە دەمی خواردندا
قەرپەچە
لە ئامێزگرتن و گوشین
چڵپەچڵپ
چڵپەی زۆر و بەشوێن یەکدا
چەپەچاخ
ساتۆر، ئامرازی گۆشت جنین