تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڤان خاپێن
مەلێکی پچووکی بۆرەڵوکەیە لە پاساری گەورەتر
قاپێلک
تێخوڵی بەتاڵی شت: قاپێلکە شوتی، قاپێلکە هێلکە
قاپێلکەسەر
ئێسکەسەر، کەللەسەر
قوڕپێوان
برێتی لە قوڕ وەسەر کردن لە بەدبەختیان: لە سەر خۆچوونە، شەیدا بوونە، قوڕپێوانە سووتانە/ هەتا مردن مەحەببەت ئیشی زۆرە ڕیزی لێ دەگرم «مەحوی»
قوڕپێوەدان
برێتی لە بەدوامین دەرەجە گەیشتن: هێندی قارانج کرد قوڕی پێوەدا
برێتی لە بە یەکجار وێران کردن
قوڵەپێچ
دەست بەستنی توند لە پشتەوە
بردنی کەسێ یا حەیوانێ بە پەلە
قۆناخەپێچ
زارۆی دە بابۆڵە پێچراو
بەنی بابۆڵەی ساواپێچ
قەپێلک
تێکوڵ، تێخوڵ، تۆکڵ، پەلک
پەلکی چاو