تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێژ
لە دوای وشەوە دێت: 1) لێنەر. 2) داڕێژ: خشت پێژ 3) برژێن: نان پێژ
پێژن
بزوتن، جووڵە، تەکان
دەنگی شتی نادیاری، هەست: پێژنا پاڤێ وێهات
دەنگ دانەوە
پێژک
مێورە، لکەڕەزی بڕاوی وشک
پێژگ
پیفۆک، گیایەکە بنەکەی دەخورێ
نەپێژاندی
نەکوڵاو، نەبرژاو
سەنێرپێژ
تەپاڵەپێژ، ژنێ کە تەپاڵە درووست ئەکا