تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێچەک
داری دوفلیقانە کە نچیری پێ دەردێنن، تووکی بەردەکەوێ و دەکێشن
پێچەکولو
کلوی لۆکەی خاو
پێچەڵپاچ
پێچ و پڵۆچ
قیل قاج، خوارەوخوار
تێوەپێچان
لێ هاڵاندن
خوارەکەوپێچەکە
دارکەپێچان
برێتی لە کز و کەنەفت، لەڕ و لاواز
داپێچاندن
داپێچ
ڕەپێچەک دان، بەرخۆدان و ڕارفان
دەسپێچک
خوری کە تەشی ڕێس لە جمگەی دەهاڵێنێ
هەڵپێچان
هەڵێچ، بە سەر یەکا پێچان بۆ سەرەوە
زۆر بۆ هێنان و گەڕتێ هاڵاندن: هەڵی پێچاوم جلکی دەوێ
پێچانەوەی دۆڵمەی ئاپراغ
بادانی ڕیشوو
هەڵپێچاو
لە خوا بۆ سەر پێچ دراو
زۆر بۆ هاتوو لە لایەن کەسێکەوە
نوشتاوەی ئاپراغ
ڕیشووی بادراو