تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پن
قڕنو، جانەوەرێکی چکۆڵەی پانکەڵەی سوورە بە پێستی ئاژەڵاوە دەنوسێ
پۆلو، سکڵ، پەنگر
نوختە، پەڵەی چکۆڵە
شەق بە لاق تێهەڵدان
پنتک
گزمولە، کەموکەیەک لە قوڕ و ...
پنج
بنەگیا
ڕەگ و ڕیشە
پینەی قەڵشی دەفری گڵین
پنج لێنان
گرتنی درزی دەفری گڵین بە پینەی تایبەتی
پنج و مۆر
شات و شوت بە درۆ: زۆری پنج و مۆر لە خۆنا
پنجاڕ
بنەگیا، پنچکە گیا
گیای خواردنی نەچێنراو
پنجەدڕو
بنەدڕک
پندر
کزر، توندەوەبوی شل، نیوە وشک
پیرەلۆک، هەڵقرچانی پێستی پەنجە لە ئاوی گەرم و سارد
پنو
پینە، پنی، پارچەیەک بەسەر دڕاویدا دەدرون
پنچ
پینەی درزی دەفری گڵینە
پنچ کردن
درز گرتنی دەفری سواڵەتی
پنگ
پونگە، پونگ، گیایەکی خواردنی مرۆڤە، ناعنا