تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڵافتن
بە پاڵێوینەدا کردن، ساف کردنی تراو
پاڵافتە
پاڵێوراو، تراوی لە خڵتە و تڵتە پاقژ کراو، بە پاڵێوینەدا کراو
پاڵامز
نرخی کاڵەدڕان، هەرماڵێک شتێک ئەدەن بە شوان بۆ قەرەبووی پاڵا، پاڵا درانە
پاڵانچە
مایچەی تەنیشت مۆغەرەی پشت
قسڵ و بەردێ کە لێواری جۆگەی پێ دادەبەستن
تیسکە خوری هەڵنەپاچراو بە پشتی بەرانەوە بۆ جوانی
پاڵانی
بارەبەر، کەرێ وەختی بارکردنی هاتبێ
ئەسپی باری، بارگیر، بارگین
پاڵتاو
پاڵتۆ، باڵتۆ، باڵتە، باڵا پۆشی لە قوماشی ئەستۆر
پاڵۆ، کەژوی بن کلکی بارەبەر
پاڵتۆ
پاڵتاو، باڵاپۆشی ئەستۆر
پاڵدامێن
لای خواروی داوێن، تەشکی داوێن
بناری کێو
پاڵدان
پشت بە شتێکەوە دان
بەهێز وەجوڵە خستنی شتێ نابزوێ، وەرە دەگەڵمان پاڵدە
پاڵدانەوە
ئیستراحەت کردن
پشت بە پاڵپشتەوە دان