تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاچەقولێ
جومگەی پا، بەرگۆیزنگ، سەری قولەقاپە
پێ لە پێ پێچان لە زۆراندا
پاچەک
تەپاڵە، ڕیخی وشکەوە بوو
پاڕەوکە
مناڵێ باش بەڕێدا بڕوا: شوکر پاڕۆکە بووە، پێڕۆکە
پاژماڵە
ماڵی خزمەتکار لە خانوی ئاغادا، ژیرماڵە
پاژنو
پانیەی پا، پاژنە
پاژنە دەرگا
بن ڕێسمانە، ئەو قوڵکە دارەی دەرگای لەسەر دەگەڕێ بۆ کرنەوە و داخستن
پاژنەکێش
کەرەتە، پارچێکی لوسی پێڵە، بۆ دەپێ کردنی کەوشی تەنگ دەکار دەکرێ