تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاماو
لوس کردنی سواغی گێچ بە پەڕۆی تەڕ
پاماڵە
خێشک، ئامرازێ زەوی شوکراوی پێ ڕێک دەکەن
پامورە
لیز گەموروی خشڵی قولەپێ
خرخاڵی پا، پاوانە
پامێزە
گوی میشە نگوین کە دوای ئاو خواردن دەیکاو دەبێتە هۆی دۆزینەوە شەڵخەمیشەکە
کوڵەکەی پەلی ئاژەڵ
شاوەتی تەگە کە بە لاڕانیەوە وشک دەبێتەوە
پان بوونەوە
دەبەرپێدا تلیخانەوە
لە تەسکیەوە بەرین بوون
بریتی لە ڕاکشان هەتیو چیتە؟ پان بوویەوە
پان بە پان
بە بێ ڕوودەروایسی بە ئاشکرا قسە کردن
پان و فڵچ
بەر پێ دڕاوی هەڵشێلدراوی لە کارکەوتە
پاناوکە
گۆمێلکەی ئاو لە دەشتا
پانایی
بەرینی، هەراوی
پانتە
کرنوش، داهاتنەوە بۆ ڕێزلێنانی کەسێ
پانجاڕ
بنە گیا، گیای خواردنی مرۆ، وەک شنگ و پنگ و گیای سوورەوە کردن
پانجەقولێ
پا لە پا پێچان لە زورەبانیدا