تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاژماڵە
ماڵی خزمەتکار لە خانوی ئاغادا، ژیرماڵە
پاژنو
پانیەی پا، پاژنە
پاژنە دەرگا
بن ڕێسمانە، ئەو قوڵکە دارەی دەرگای لەسەر دەگەڕێ بۆ کرنەوە و داخستن
پاژنەکێش
کەرەتە، پارچێکی لوسی پێڵە، بۆ دەپێ کردنی کەوشی تەنگ دەکار دەکرێ
پاژی
کەم، جوزئی
پاژینە
کەپکی ئارد
بنژیلی گەنم
پاژەڕەژ
شکۆفەی گەڵاگوێز
سۆپاژۆ
جوتکار، کەسێ کە بە گاجوت زەوی دەکێڵێ
قومپاژنە
پاژنەپا