تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داخورپاندن
شڵەژانی مرۆ بە ترساندن یان بە خەبەری ناخۆش پێدان
دەردەکۆپانە
نەخۆشییەکە مناڵانە
دەسپانکردنەوە
پارسەکی کردن، سواڵکەری
سەپاندن
بەزۆر تووش کردن، بەملدا هێنان، داسەپاندن
سەڵپاندن
پاڕوولێدان
شەپانکاری
شەپ تێهەڵدانی زۆر
شەپانە
سەرپۆشی دەفری پچووک
شیپانە، دوولای چوار چێوەی دەرگا
شەپشەپانێ
بازی کە شەپ تێهەڵدانی زۆری تیابێ
قولپاندن
وەڕگەڕاندن، قلپ کردنەوە
پەژیوان کردنەوە