تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشەوانە
سندوقی لە پۆرەی هەنگا بۆ شانە تێدا هەڵبەستن
پاشەکەفت
کۆ وە کردن، پاشقڵ
پاشەکەوت
پاشەکەفت، گلدریاوە
پاشەکەوتی
گلۆدراو
پاشەڵ
جلی سەر پاشەڵ، بەرگی پاشل، دواوەی داوێن
فەتاحپاشایی
جۆرێ دیلان
پاشاپاشایێن
میرمیرێن، گاڵتەیەکی هەموانی و دەستەجەمعی لە کوردستان
ئاوپاش
ئاوپژێن، دۆڵچەیەکی مەعدەنی کە سەرێکی کون کونی پێوەیە و ئاوی پێ دەپژێنن
بەرپاش
پشتەوڕوو، واژی
بەرەودواوە، بەرەوپاش
بەرەوپاش
ڕووبەدواوە، بەرەودواوە: بەرەوپاش دەگەڕاوە، بەرەوپاش ئاوڕی داوە
لەوەپاش
دوای ئەم شتە
لەپاش
دوای
گوڵاوپاش
دەفری ئەستۆ باریکی گوڵاو تێکردن کە لێیەوە دە پڕژێنن