تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشا
لەقەمی مەزنی ئێران
لەقەمێکی تورکی بۆ پیاوە گەورەکانیان
پاشاراو
ئاراو، کەفاوی جاریک جل تێدا شۆراو
پاشارۆ
پاشەرۆک، مێوەی پاش چنینێ لە باغ بە جێ ماو
پاشان
لەوەبەدوا، دوایی
پاشاپاشایێن
میرمیرێن، گاڵتەیەکی هەموانی و دەستەجەمعی لە کوردستان
پاشایەتی
لە پلەی پاشادا بوون
برێتی لە کەیف سازی و تەیاری: بە پاشایەتی دەژی
پاشبارە
دەستەندو، جێ دەسگرەی جوتێر لە ئامور
پاشدار
کەسێ یا کەسانێ کە لە دوای لەسکرەوە دەڕۆن . بەرانبەری پێشەنگ
پاشدز
دزێ کە پاسی دزان دەدێرێ
پاشدزە
پاشدز: دزێ کە پاسی دزان دەدێرێ