تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوەدوا
چاولەدوو، چەمەورا، نیگەرانی بۆ کەسێ
چاوەدێری
چاودێری، ئاگالێبوون
چاوەزار
دەرد لە چاوی پیسەوە
نوشتە بۆ چارەی دەرد لە چاوی پیس
چاوەسوێسکە
چاوەپۆڕ، گیایەکە
چاوەش
متریب، زوڕناژەن
سەردەستەی بیست کەس لە لەشکرا
چاوەپشیلە
چاوپشیلە، گیایەکە گوڵی لە چاوی کتک دەکا
چاوەپۆڕ
گیایەکە
چاوەچاو
ڕوانین بە دڵ نیگەرانی، تماشای هەموو لا کردن، چاوگێڕانی زۆر
چاوەچڵە
چاوێنی، تووشی بەڵابوون لە چاوی پیسەوە