تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاهاتنەوە
دیسان خوێندنەوەی دەرس و کتێب
پیت دانەوە
خێردانەوە، بەهردەری: ماینەکەم پیتی دایەوە
پیشخۆرەوە
ڕک هەستاوی دەرنەبڕ
پێداهاتنەوە
دووپاتە کردنی هاتوچوو بە شوێنێکا
دووبارە خوێندنەوە
پێوە
بەیەکەوە
دریژەدان هەر پێوە دەچێ
پێوە کردن
هۆنینەوەی مورو بە داو
پل بە شیشەوە کردن
قامک بۆ قون بردن جوزێکی پێوە کرد
پێوە هەڵواسین
پێوە گرتن
داپۆشین شتێ بە شتێ تر لێفەی پێوە گرت، پەردەی پێوە بگرە
پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پێچاندنەوە
لولدان، وەک لولدانی سفرە و کاغەز
پێچدانەوە
گەڕانەوە، وەسووڕان: ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک / لەم ڕێگە دوور و سووڕ و پێچ دانەوەیەک «خەیامی هەژار»
پێکەوە
دەگەڵ یەک، وێکرا، تێکرا، وێڕا، پێڕا