تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵێنانەوە
کوڵاندنەوەی دۆی مەشکە و تیژاوی پەنیر
دوای پێشگری «تێ» بە مانا قەرەبوو کردنەوە: تێت هەڵێنایەوە
بڵند کردنەوە: هەنگاو هەڵێنانەوە
بڕێنی پارچە بۆ دروونی جل: نێفەکی دەرپێکە هەڵێنەوە
هەڵەسوون هێنانەوە
لە سەر ڕا سەوز بوونەوە: مێرگەکەم ئاودا هەڵەسوونی هێناوەتەوە
برێتی لە دوبارە داوا کردن: بەشم داوە دیسان هەڵەسوونی هێناوەتەوە
واووە
کرێوە و بۆران
وردبوونەوە
بە زیتی لەشتێ ڕوانین
بیرکردنەوە
گۆڕانەوەی پووڵ بە پووڵ
فرۆشرانی ماڵی بازرگانی
وشیاربوونەوە
ئاگاداربوونەوە لە کارێ
بەخەبەرهاتن لە خەو
وڕاوە
ڕاوە، ڕاواندن، قسەی بێهۆشانە
وڕینەوە
بەس کردن لە قسە: سا تۆخوا بیوڕەوە
بڕینەوەی دار بە تەور و مشار
وێدانەوە
بۆگەڕاندنەوە: قەرزەکەی وێدامەوە
وێستانەوە
دوبارە وێستان
بەرانبەری و دەگژڕاچوون: لێی وەستامەوە دوو زللەم لێدا
وەبیرهاتنەوە
دوای لەیادچوون کەوتنە خەیاڵەوە