تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هوشیاربوونەوە
ئاگاداربوون لە شتێ کە نەدەزانرا
لە خەو بێداربوونەوە
هووە
پاڕوو، سەوڵ، بێڵی دارین
هوە
پاڕوو، بێڵی دارین، سەوڵ
هۆدانەوە
بارەپێ گەیاندن و تۆڵە کردنەوەی زیان و تەمەڵی
هۆردادیانەوە
بەرەوباڵا بردن، بۆ پەنجەرە و پەردەی دەڵێن
هۆردادیاوە
بەرەوباڵا چوو، هەڵدرایەوە: پەردەی سیاماڵ هۆردادیاوە / چون مانگ نە گۆشەی ئەبری سیاوە «مەولەوی»
هۆندراوە
هۆندراو
برێتی لە بە شێعر گوتراو
هۆوە
ئەو شتەی لەبەرچاوە و دوور