تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وە
پیتی دوبارە کردنەوە: وەگەڕێ
فڕ کردن: وەخۆ، بخۆوە
بۆ: بە، وەتۆ ئێژم
ئالی، تەرەف: وەلا کەوە، وەدوور کەوت، وە سەردا، وە ژێلڵا
وا، ئاوا، ئاوەها: وەبکە بەباشت بزانن
ئاواڵە، وا، واز: دەرکێ وە کە، گرێکەی وەکە
ئێوە، ئەنگۆ: لەبەر خاتری وە دەچم
خاوەن: وەنامووس، وەهونەر، وەجەرگ
پیتی فەرمان: ئەوارە بە مشار وەبڕە
دەگەڵ: بە تۆوە دەبێتە چوار کەس
چۆنیەتی بار: وەپاوە، وەدانیشتنەوە، وەڕاکشانەوە
لکان و جووت بوون: پێوەنووساوە، پێیەوەداوە
وتەی سوێند: وەخوا قەسەم
ئەو
بەگیر وەستان
مچوڕک بە لەشدا هاتن
دراوسێ وەزن
هاوساڕەنجێن، خراپ دەگەڵ هاوسایان
دڵ وەستان
مردنی کتوپڕ
دۆڵ وەنی
گوندێکە
دەرزی وەشێن
ئەو کەسەی دەرزی لە نەخۆش دەدا، شرینقەوەشێن
دەست تێ وەردان
دەست لێ وەشاندن
بەچالاکی لێدان یا بردن
برێتی لە شێت کردنی مرۆ بەدەستی جنۆکە
دەست وەشێن
برێتی لە شێتێ کە هێرش بۆ خەڵک ببا
زادەو وەڵەند
زادووەڵەد
سێ وەختە
بەیان و نیمەرۆ و شیو
سێ بەهاردیتو
سەگ وەڕ
حەپەحەپی سەگان
شۆق وەشاندن
تێهەڵدانی حەیوان بە کەللە