تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڵەمە
بێچووی ناو زک کە هێشتا خۆی باش نەگرتووە، تۆل لە هەوەڵ ڕۆژەکانیا
ئوڵاغدار
چارەوێدار
بسوڵدان
موسوڵدان، میزەڵدان، کیسەی میز لە دەرووندا
بریەتی لە گون
بووڵەوەرە
تیژاوی، خۆڵەمێش کە جانەوەری مێمڵی داری پێ لە ناو دەبەن
بەردوڵە
تەشتی گڵین بۆ نان تێنان
دەفری چڵکاوی ئاسنگەر و پینەچی
بەرموسوڵدان
ژێرمێزەڵدان، تۆزێ بەرەوژوورتر لە گون
بەچوڵە
بێچووی تازە هاتوو، تازەزاو، ساوا