تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەیتوکە
جۆرێ چۆلەکەی بچوکی تیژباڵ
برێتی لە پیاوی زۆر بزۆز و بێ ئارام
چاخەوکردن
قەڵەوکردنی حەیوانی گۆشت
چاوتروکاندن
لێکدانی پیلو
چاوتروکانێک
ماوەیەکی یەکجار کەم: بە چاو تروکانێک دەتگەمێ
چاوکراوە
لەدنیازان، تێگەیشتوو
چاوکردنەوە
برێتی لە ئاگاداربوون لە دنیا و ناسینی خەڵک
چاوکسکە
جۆرە ترێیەکی سپییە لە بۆڵ مازوو دەکا
چاوکوتکە
گیایەکە گەڵاخڕ، گوڵی زەردە
چاوکە
بڕوانە، تواشاکە، بنهێرە، مەیزێ، فتکرێ
دەسەچیلەی چاوەی ئاگر
چاوکەرەشێرە
گیایەکە تۆمێکی سوور دەکات
چرووکان
سیڕەسیڕ و چیڕەچیڕ، وەک دەنگی لێکدانی دمەقەیچی
چروکە
دەنگی چروکان
چوکبڕ
کێربڕ، خەتەنەکەر، ئەوی مناڵان سوننەت دەکا
چوکڵە
چیلکەدار، پارچەداری باریک و وردیلە
سوچ و قوژبن، گۆشە: گەمەی سێ چوکڵە بکەین
ددانەی پیت: سین سێ چوکڵەی هەیە
پشکی مەشکە و پێستە
چوکڵەشکێن
نێوان تێکدەر، شەیتانیکەر لەنێوان خەڵکا