تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەرەسوون
دەفرێکی لە سواڵەتە و دەمی هەراوە
قەرەقرووت
کەشکێ کە لە کوڵاندنی ئاوی لە ماست تکاوی دروست دەکەن
قەرەپوول
پارەی ورد
جۆرێ برینی بە قرتماخە لە پشتی یەکسم
قەشقوویل
تێخوڵەهێلکەی بەتاڵ
هەنجیری وشکی خراب
قەلقوولە
شەمشێرە، ناچەری دارینی درگا لە پشتەوە داخستن
قەلەتوورک
لاسکە گیای قلۆر
قەلەکووچک
جۆرێ خەرتەلە
قەمووش
سارێژ، توێخی باش پەڕینە سەر زام
قەمووشک گرتن
سارێژبوون
کەشاو هاتنەوەی زەوی، بەگابوون
قەنووس
ڕەشی زۆرڕەش