تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوونار
لکەڕەزێ کە لە کۆتەرە دەرچوە و بەری نیەو زیانە بۆ بەری دار
جۆرێ دومەڵ کە لە ناو گەڵ و قنگ دێت
برێتی لە لاپرەسەن
قوونتلوور
ڕاکشاوی دەمەورو
قوونخڕ
وشەیەکە ئەڵوات بۆ تاریفی هێندی کیژی ئێژن
قوونخڕ کردن
لە سەرەن دان، قونەکەوکردنی دەغڵ
برێتی لە قەڵەوبوون لە تامەڵیان
قوونپان
برێتی لە زەلامی تەمبەڵ
سمت و کەفەڵ پان
قوونچڕ
گیایەکە بە عەرزەوە پان دەبێتەوە
قوونەبان
لای پشتەوەی بانی خانوو
برێتی لە ئاشنایەتی: قوونەبانم دەگەڵی نیە
برێتی لە حەوسەڵەی کار کردن: قوونەبانی ئەوەندەی نیە جێگاکەی خۆی هەڵگرێ
قوونەجند
برێتی لە جێگای تەنگ و ترش، قنگەجن
قوونەزێ
کەرکەمەڕێ کە هەموی بەر و بووی یەکتر بێ