تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووسە
بە گومان دۆزینەوەی نهێنێ
سووسەلێ
بزنی رەشی دەم و چاو سوور
سووسەمار
مارمێلکەی درێژ
سووسەمبەر
گیایەکی بۆن خۆشی گەڵا پانکەڵەی ددانەدارە
سوول
پلووسک
ئاوهەڵدێر
سورک، حەوزۆکەی گەرماو
سوولا
گیایەکی دەرمانە گوڵ زەردی گەڵاپانە
سوولک
پلوسک
گەرولەی ئاسیاو
برێتی لە مناڵی تازەزاو
سوولکە
پاشماوەی تەنکی سابوون
پاشماوەی وردی کەشک لەپاش سوونەوە
برێتی لە ساوا
سوولی کەباب
جەرگ و دڵی برژاو
سوون
ساووین