تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووربەڵەک
سوور بە خاڵی سپیەوە
سوورخول
مرۆی موزەردی ناحەز
سوورخون
ئەسپی سووری ئاچخ بە پەڵەی سپیەوە
سوورخەزاڵ
مرۆ یان حەیوانی سووری پڵ پڵ
سوورداگەڕان
لە شەرمان سوور بوون
سوورسات
ئازووقەی لەشکر کە لە رەعیەتانی دەستێنن
سوورسنەیی
جۆرێ ترێ
سوورشامی
جۆرێ ترێ
سوورفل
سوورخوول
سوورقووچ
گوڵینگی بەران رازاندنەوە کە لە سەرە کلکی سپی بڕاوی ڕەشەماڵ بۆی سوور دەکرا
سوورنجان
گیایەکە بۆ دەرمان دەشێ
سوورهول
سوورخوول
سوورهەڵگێڕان
برێتی لە خەجەڵەت کردنەوە
برێتی لە کوشتن بە چەکی گەرم
سوورهەڵگەڕان
سوورهەڵگەڕاو
سوور بۆوە لە شەرمان
ڕەنگی سوور بەسەرداهاتوو
توورە