تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سابوونی
مەلێکە بە قەد زاق رەنگی بۆری خۆڵەمێشیە و باڵی ڕەشە، قەلە سابوونی
جۆرێ کۆتری زلی شینی ئاچوخە
ساجوور
دارێکە بە پەتێک دەخرێتە ملی سەگ، سەمەندۆک
قوتوی فیشەک کە دخرێتە ناو تفەنگی ڕەشاشەوە، خەشاب، دەراغ
سارد بوون
لە گەرمی ڕزگار بوون
برێتی لە بێ ئیلتیفاتی
سارد بوونەوە
چایگ بوونی شتی داغ
برێتی لە ناهومێدبوون لە کار
برێتی لە مردن
ساغ بوونەوە
بە ئاکام گەیشتنی کارێ
چابوونەوە لە نەخۆشی
تاواندنەوەی ماڵی بازرگانی
ساگوور
پارشێو، نانی بەرەبەیانی ڕۆژگ گر
ساڵداچوون
برێتی لە پیر بوون
ستووناپشت
موغەرەی پشت، مورکی پشت
ستوونی
ئەستوندەکی، ڕاست وەک کۆڵەکە