تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوویندەڤان
خۆندەڤان، خۆندەوار
خوێنەدووبراکە
دارێکە بەرەکەی سوورە، بۆ ڕەنگ دەبێ
خڕمووسک
قورینج، قورینجان، وەناخون ئازاردانی ڕان و باسک
خڕنووک
جۆرێ بەری دارمازوو
گیایەکە بەری خڕ دەگرێ
خۆراوابوون
ڕۆژپەڕین، نەدیوبوونی زەردەپەڕ، خوەرنیشتن
خۆشبوون
شیاوی خواردنبوون: میوە خۆشبووە
ئامادەبوونی چەرم بۆ دەکارکردن
عافوکردن و لێبووردن
چاکبوونەوە لە نەخۆشی
قوڕی شیاوی سواغبوون
خەبەر بوونەوە
لە خەو هەستان، بێداربوونەوە
خەتەنەسووران
بەزم و بانگهێشتن بەهۆی سوننەتکردنی منداڵ
خەرمان سوورانە
بانگێشتن بەهۆی سووربوونی خەرمانەوە
خەرموورگ
مووروە کەرانە، مووروی درشت و شین، بە کورتانی کەرەوە دەیدروون