تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حووج
ناوی پیاوێکی زۆر درێژە لە چیرۆکاندا
برێتی لە باڵابەرزی ناشیرین
حەچولوور
حەپین و لوورەی تێکەڵ
حەڵلاقووجکە
حندرحۆ، سیسۆ
بەسەریەکا دراوی قوچەوەبووگ
حەیاچوون
ئابڕونەمان، حەیاتکان
حەیزەبوون
پێرەژنی فێڵباز
خارووز
گەردانە کە لە گوێز دەیهۆننەوە
خافوور
والا، ناوبەتاڵ
خانووبەرە
خانووی گەورە
خانەژوورە
وشەی داکردنی مریشک کە بچنە کولانەوە
خاوڕوون
هێک و ڕون، خاوڕۆن
خاڵووزە
کوێرو، بەڵایەکی گەنمە ڕەشی هەڵدەگێڕێ