تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەم دروو
داوەبەنێ کە زارکی کیسە و جەواڵی پێ دروواوە
دەیمەروو
زەوینی دێم
زاروو
کرمێکە بۆ خوێنی پیس لە لەش مژین دەکار دەهێنرێ، زەروو، زێڵوو
زارۆ، مناڵ
زاوزوو
بێچوو بەدنیا هێنانی زۆر
زروو
زبر
گیایەکی گەڵاباریکە
زندوو
دژی مردوو، لەژیاندا
برێتی لە کێچ و سپێ: زندوم تێدایە
زوو
پەلە، لەز
سەرەتای کات و دەم
دێرزمان، لەمێژینە
زا، بێچوو: زا و زوو
تاک، یەک
زووزوو
زۆر بەپەلە، گەلەکی بلەز
زۆر لەمێژینە، لە ڕابوردووی دووردا
زڕخەسوو
زڕدایکی بووک یان زڕدایکی مێرد
زڕدەلوو
نێرینەی مرۆڤی شێت و دەبەنگ