تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووری
قووڵایی، دژی تەنکایی و راستایی
کووریاچاڤ
قوڵکەی جێ چاو
کوورەدان
شڵخەدانی هەنگ
کوورەدەم
کەسێ کوورەی ئاسنگەر دەدەمێنێ
کوورەفەرەنگی
سۆپەی لە کانزا
سۆپای نەوتی
کووز
قاش لە میوە
تەختەی باریک لە شۆکردنی زەمین
زۆپی نێوان تیخی خەنجەر و شمشێر، دووخ
حەشارگەی کەو، قەبو
گیایەکی تیژە لەناو کانیاو دەژی، کووزەڵە
چووز، چووزانەوەی پێست
خەتێ کە دەکیشرێ
قەمبوور، پشت چەمیاگ
گۆزە
کووز کووز
قاش قاش
خەت خەتی زەوی بۆ شۆکردن
رووشاندنی بە چەقۆ
قروسکە و لوورەی سەگ
کووزر
چووزینەوە، سووزانەوە
پڕوزانی مووی پێست
کووزرین
پڕوزانی مووی پێست
کووزریک
هەناسەهەڵکێشانی بەسۆز
کووزلێدان
خەت دانی زەوی بە گاسن و تەختەتەختە کردنی