تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرمەسوورکە
کرمێکە لەبن خاکی شەداردا دەژی بێ دەرمان دەشێ
کروور
پێنسەدهەزار
کلۆر، ناوخاڵی
کرووز
ناوەڕۆک کۆڵێن، ناوهێنانەدەر لە قاپیلک
کرووشمە
خۆکزکردن و مات دانیشتن
کرووچ
دەفری لێوشکاو: گڵێنەکە کرووچ بووە
سواوی کۆن: کەچ و کرووچ بووە
کرژ بوون
توند باوخواردنی گشتەک
وێک هاتن
تووڕە بوون
لێک هاڵانی مووی سەر
کزربوون
پنر بوونەوەی زەمینی قوڕ
برێتی لە پێگەیشتن و بەخۆدا هاتن
کزربوونەوە
نیوەوشک بوون لە پاش تەڕی
کلووس
دەفری سواڵەتی هەراو، کووپە
کلووسک
دەفری سەرئاواڵەی چکۆڵە، بستوگە