تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاشوول
برێتی لە پێست
سواڵەتی سەربان داپۆشین
قاشوولە، لەتەسواڵەت
کاشوکووش
سەرەولێژەی رژد، سەر بەرەو خوارەی تون
کافربوون
لە دین وەرگەڕان: برێتی لە تووڕەبوونی زۆر: کافرم مەکە، لە تووڕەییان کافر بووم
کافوور
شیرەی وشکەوبووی دارێکە سپی وبۆن خۆشە
کال بوون
پیربوون
کەت بوون، کەل بوون
کالوومە
شمشێری خراپ و بێقیمەت، کەچەشیر
کامووک
دۆشاوساز، دمس چێکەر
کانوون
ناوی دوو مانگی ڕۆمی
باڵدارێکە لە دماوان دژی
کانوونی
پەڕەندەیەکی بۆری ماسی خۆرە
کاهوور
قام، قەممە، تیخێکی دەم پانە لە نێوان خەنجەر و شیردایە
کاپوولە
قەپوولە، قەپوویلە
کاک بوون
بەستن لە سەرمان، بوونە سەهۆڵ
کاکڵەمووشان
جاڵجاڵووکە، جۆڵاتەنە
داوی جالجاڵووکە
بازیەکی زارۆکانە
کاڵ بوونەوە
ڕەنگ چوونی قوماش و ...: ئەم قوماشە کاڵ دەبێتەوە