تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕێ تێ چوون
شیاوی پێک هاتن، ڕەنگە: ئەم کارە ڕێی تێ ناچێ بکرێ
ڕێ لەبەر چوون
ڕێ کوورک
ڕێگەیەک کە هەتا سەر ناتبا
ڕەحەت بوون
ئاسوودە بوون
برێتی لە ئاو هاتنەوەی مرۆ
ڕەدووخستن
وەشوێن خستنی ژن کە دەگەڵ پیاوێ ڕاکات
ڕەدووکەوتن
هەڵاتنی ژن دەگەڵ پیاوی دڵخوازی
ڕەدووکەوتوو
ژنی هەڵاتوو دەگەڵ پیاوی دڵخوازی
ڕەش بوون
برێتی لە لەبەر چاو کەوتن، کەس نەویستن
ڕەشالووک
گولک، ڕیشوو
ڕەق بوون
مردن لە سەرمان
لە نەرمییەوە سەخت بوون