تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پوود
کڕوز، ژەنگ لێدراوی زبر و کون کون بوگ
پوورزا
فرزەندی پوور
پوورزازا
نەوەی پوور
پوورەدان
شڵخەدانی هەنگ
پووزەوانە
ئاڵقەی لووتی حەیوان
بەلەک پێچ، ساق بەند
پووس
پێست
بێمو، ڕواڵ: لوس و پوس
پووشی بەرڕۆژ
برێتی لە پیاوی سوک و بێ نرخ
پوول
کەمترین نەغد، وردە، قۆشە: بە پوولێ نامەوێ دەرمان لە نەشئەی چاویە عیللەت «نالی»
پوولەزەرتکە
پووڵی چکۆڵەی زەرد کە دەکرێتە خشڵی ژنان
پوولەکە
پەڕەوردەکانی پشتی ماسی
پترۆخە، قرتماغەی برین
ئۆییە، بریقە
پووچەک
دانەوێڵەی بێ کاکڵ