تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وێچوون
لێکردن: بایز لە پیرۆت ئەچێ، کوڕەکەی لە خۆی ئەچێ
وێڵ بوون
بەرهەڵدابوون
وەدوکەوتن: لەشوێن یار وێڵم
وەربوون
بەکۆمەڵ خەریکی کارێ بوون: مناڵ گەل دەباغ وەربوون چیان نەهێشت
وەرسووڕاندن
وەرچەرخاندن، زڤڕاندە
وەشووار
زۆر ساغ وبەدەماخ
وەل بوون
بەرەڵابوون
وەیووڵێ
بووکەڵەی مناڵان
وەیووڵە
بووکەڵە، بووکی مناڵان
گێژەڵووکە
پابوونەوە
لەناوچوون، ڕۆیشتن و نەمان: ئۆخەی لێرە پابۆوە
بریەتی لە مەرگی بەدفەڕ: کەنگێ ئەو زاڵمە پا دەبێتەوە
خاوێن کردنەوە: چەندی دەیشۆم پا نابێتەوە
خەلاس بوون لە ئەرک
پارسوستوور
برێتی لە بەفیز
پارێزچوون
خۆ مەلاس کردن لە ناو ڕبەتدا
پان بوونەوە
دەبەرپێدا تلیخانەوە
لە تەسکیەوە بەرین بوون
بریتی لە ڕاکشان هەتیو چیتە؟ پان بوویەوە
پانەوەبوون
پلیخانەوە
پانۆ بوون