تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاغزوونە
ئاڵقەی ددانەداری کانزا کە زمانەی تێدایە و بۆ داخستنی قایشی پشت و کەوش و بەرەزین و... بەکار دەهێنرێ
ئافشووژن
گشتەکەبەنی تێڕ و جەواڵ دروون
ئاقووت
یاقووت، بەردێکی بەنرخە و غاڵبەی بە ڕەنگی سووری گەشە
ئالوودە
گیرۆدە، خووپێگرتوو: ئالوودەی جگەرەیە
ئالوولە
کۆڵانی تەسک و باریک
پیاوی بێ شەرم و ئابڕوو
ئاهونزووڵە
توک و دوعای خراپ، نەفرین
ئاولێچوون
تکە کردنی دیزە و مەنجەڵی بە درز و کون تێ بوو