تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابوور
ڕێز، شەرم، نامووس، ئابڕوو
سازدان، تەکووزکردن پێکهێنان: مەکارا خۆ ئابوور کر
ئابڕووبردن
رووسیا کردن، ناوزڕاندن
ئابڕووبەرە
ئاوڕووبەر، هۆی ئابڕووچوون
ئابڕووتکان
ڕووسیابوون، ناوزڕان
ئاخووند
مەلای عەجەمان
ئارووت
فرشتەیەک بووە هاواڵی مارووت لە چیرۆکاندا پێکەوەیان دەڵێن: «ئارووت مارووت» سەرەو نخون لە چاڵاوی بابلدا هەڵاوەسراون و تینوویانە و ئاویان لەبەرچاوە و دەمیان ناگاتێ
ئارەزوومەند
بەتاسە، بەئاوات، بەعەزرەت
ئازموودە
تاقی کراوە، تەجرەبە کراو: ماسی ئەزموودە لە کەرەی نا ئازموودە چاترە «مەسەڵ»
ئاسوودە
ڕەحەت، بێ خەم، بەئیسراحەت
ئاغزوونە
ئاڵقەی ددانەداری کانزا کە زمانەی تێدایە و بۆ داخستنی قایشی پشت و کەوش و بەرەزین و... بەکار دەهێنرێ
ئافشووژن
گشتەکەبەنی تێڕ و جەواڵ دروون