تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەرزبوون
بە فیڕۆچوون، زایە بوون
هەنوون
تێ ساوین و توند بە دەست ماڵین: پشتت بە هەتوان بهەنوو
هەوابوون
لە کار کەوتنی ئەندامێک لە ئەندامانی لەش
هەوارچوون
ڕۆیشتن بۆ بانەمەڕان
هەوبوون
ئیتر نەهاتنەوە
هەپروون
ورد و خاش، لەت و کوت: لەو شاخەوە کەفتەژێر هەپروون بە هەپروون بوو
هەپروون هەپروون
هەپروونی زۆر
شاخی زۆر بەرز و دژوار: چیایەکی هەپروون بەهەپروونە
هەڵاچوون
لە بڵندی چوونە سەر
هەڵدروون
هەڵدروو، دروونی چوار کەناری شتێ
هەڵلاچوون
بەرە ژوور چوون، پێ هەڵگەڕان: بە دار هەڵلاچوو
هەڵەسوون هێنانەوە
لە سەر ڕا سەوز بوونەوە: مێرگەکەم ئاودا هەڵەسوونی هێناوەتەوە
برێتی لە دوبارە داوا کردن: بەشم داوە دیسان هەڵەسوونی هێناوەتەوە