تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەروش
بەشێکە ئاشێر دەیدا بە ئاشەوان
بەوش
شەی نێوانی کری جاجم و ...بۆ پەستاوتنی پۆ
نێوان ئانیشک و شان، قۆڵ
توروش
زات، غیرەت: توروش نەکر بێژێ، یانێ: نەی وێرابیڵێ
تووش بوون
ڕوبەڕوبوون، تێک ئاڵقان
گرفتار بون بەکارێکەوە
تەپڵی گوش
پەردەی گوێ: پۆسی تەپڵی گۆش نەم کێشان کەم کەم
تەڕوتووش
هەوای پڕ لەهەور وباران
جومبوش
بزوتنی زۆر، جوڵانەوەی زیاد
حەفت جوش
لولێنەی لە مەفرەق
حەوش
حەسار
دەوروبەری ماڵ: لەو حەول و حەوشانە بوو
ماڵ
خوش
دەنگی تیژی تراوی کەم: خوش خوش دەمیزێ
دەنگی شیر لە دۆشیندا
خوش خوش
دەنگی دۆشینی شیر بەشوێن یەکا