تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وشت
وشەی ترساندن
وشەی دنەنانی سەگ، کس، کس کس
وریا، زرینگ
وشتراو
زنجیرە شەپۆلی نێرینەی چۆم
وشترحۆ
حندرحۆ، جێجاقانە
وشترخان
تەوێڵەی وشتران
بریتی لە ئۆدەی زۆر گەورەو بڵند
وشترخوا
حوشترخوا، بالۆک، تاژیلۆکە، تاژی ئەحمەدڕاوکەرە
وشترخۆر
جانەوەرێکە دڕندە لە تیرەی پشیلە کێوی، دەڵێن خۆ دەخاتە سەرپشتی وشتر دووگەی دەخوا
وشتردانە
جۆرێ گەنم
جۆرێ زاخ کەبۆ دەرمان دەشێ
وشترقین
بریتی لە بوغزلە زگ دەبنەوەبەر
وشترمر
جانەوەرێکە وەک مامر دەچێ زۆر یڵندە و نافڕێ، پێڕەوە
وشترمل
کێوێکە لە کوردستان
بریتی لە بنیادەمی مل درێژ