تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هل کەوشاندن
شی کردنەوە و تۆژینەوە
پشکنین
هل کەوشاندی
ڕابردووی هل کەوشاندن
هەڵڕووشاندن
ڕووشاندن
تێکدانی کار
بنەوشان
قەزوانی نە فەریک و نە ڕەق کە تێکوڵی شینی ئاماڵ سوورە، وەنەتەقێ تەواو نەگەیوێت
درەوشان
بریقەدان، ترووسکان
شانەوشان
درێژایی ملەی کێو، یاڵەویاڵی کێو: شانەوشان ڕێگەیە
شان ڕاژاندن لە ڕۆیشتنا: شانەوشان دەڕوا بە ڕێوە
هەڵگەڕانەوە لە تەنش بۆ سەر تەنشتێ تر: شانەوشانت کەم دەستە ملانت کەم
ناوشان
مابەینی دوشانی بنیادەم
هاوشان
هامشان
هەڵخووشان
تێکچوونی کار: کارەکەمان لێ هەڵخووشا
بە دەمدا چوونەوە
هەڵلووشان
دەم پێوەنان و خستنە ناو گەروو بە مژین: هەژدیها هەڵیلووشی، ئەو گشت شۆربایەی هەڵلووشی
پێداهەڵخوشان
بەربینگ پێ گرتن و کێشە تێ هاڵاندن
کاکڵەمووشان
جاڵجاڵووکە، جۆڵاتەنە
داوی جالجاڵووکە
بازیەکی زارۆکانە
گوشان
کوشین
نان دەنا و شۆربا کردن، تڵیت
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد