تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووسە
پشوودانێکی کورت
بوێستە، ڕاوەستە
بخەوە، بنوە
بڕوسک
کەمووکە، تۆزکاڵ: هەر بڕوسکێکم دەیە بەسمە
بەردە ئەموستیلە
نقیم، مۆرخوانە
بەرموسوڵدان
ژێرمێزەڵدان، تۆزێ بەرەوژوورتر لە گون
تروسک
بریقە، درەوشان، درەوشە
چالاک ومەزبوت
ڕێک ولەبارو قەد باریک: زۆر تەسک وتروسکە
تروسکان
بریقە دان، بریقانەوە
تروکانی چاو، بەلکی چاو بەسەر یەکا هێنان، پێلو لێکدان
تروسکانن
تروکاندنی پێلوی چاو، چاوتروکاندن
تروسکانەوە
بریقەدان، درەوشینەوە
تروسکایی
ڕوناکی زۆر کەم، پیچەک ڕۆهنی
تروسکیانەوە
بریقەدان، درەوشینەوە
تەوسکە
هەنجیرە کێویلکە