تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چروسان
درەوشینەوە، تروسکەدان
لاوازبوون لە خەم و خەفەتان
چروسانەوە
چەوسانەوە، ڕەنجدانی زۆر
چرووساوە
لاواز لەبەر ڕەنجدانی زۆر
چلوسک
داری نیوەسووتاوی بە گڕ، بزوتی ئایساو
چوستی
خێرایی، چالاکی، مەزبووتی
چوڵوسک
بزوت، سەلکەبزوت
چەوسان
ڕەنجدان، زەحمەتکێشان
چەوساندنەوە
ماندووکردنی زۆر و بەهرەی ماندووبوونەکە داگیرکردن
ڕووسارد
برێتی لە گوێ پێ نەدان، ڕوونەدان: چوومە لای بەڕوو ساردی بەخێری هێنام
ڕووسووری
ئابڕوومەندی