تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەوزەکۆ
کاسەڵەشینکە، مەلێکە هەمووگیان کەسک
سەوزەڵێ
وشەی دواندنی سەوزەڵە
شیخ بوزەینی
هۆزێکی کوردە
قوزەسووتەکێ
جۆرێ نەخۆشی کچۆڵەی ساوایە
قوزەڵقورت
قزڵقۆرت
گیاندارێکی بچوکە چوار باڵی هەیە
لووزەو
خزینی شتی ورد بە پڕایی: جەواڵ دڕا گەنم لووزەوی کرد
دەرچوونی ئاو لە کون و قەڵشتەوە بە تەوژمی: لووزەوم بەردەسەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم «هێمن»
سواری زۆر و بەپەلە: لووزەوی سواران سەری کرد
ماهوزەرد
زەردوماهـ
نووزەبڕین
بێدەنگ کردنی گریاو
برێتی لە خنکاندن و کوشتن
نووزەدرێژ
چەنەبازی چەقەکەر
نووزەنووز
گریان بەسەبرێکە
فەرمان بە بەس کردن لە نووزە: توخوا نووزەنووز