تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وزە
توانا، قەوەت، تاقەت
گەمەیەکە، جۆرێ کایەس
ئاوزەنگی
زەنگۆ، ڕکێف، پلەکانی ئاسنی سەر کەوتنی خوانی زین، وزنگی
بووزەم
بمخە: وەس بووزەم نەگێجا و خەم، «مەولەوی»
تووزەلە
چووزەلە، دوزەلە
جووزەڵە
تووزەڵە، چووزەڵە
خرووزەک
جۆرێ نەخۆشی زارۆکانە زۆر دەکۆخن، کۆکەڕەشە
دوزەنە
ڕێک و پێکی و تەرتیب، تەکووزی
زەبروزەنگ
بڕشت لە حوکم کردندا
سووزەنی
پارچەیەکی قوماشە
سەوزەزار
شوێنی پڕ لە گیاشین: شەوە لەم سەوزەزارە لەو دەم ئاوە / مەکۆی خەم لاچوە دەمکۆل جماوە «هەژار»
سەوزەوات
ئەو گیایانەی دەخورێن بە کاڵی
سەوزەپۆش
کێوێکە لە ناوچەی شاروێران
سەوزەکۆ
کاسەڵەشینکە، مەلێکە هەمووگیان کەسک