تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وسواس
عەنبەڵی، کەسێ کە لە ئاو خەرج کردندا زۆر پێدادەگرێ
وێژەوان
نووسەری شێعر و پەخشان
وەزەوان
گوێزەوان، زانا لە سەرکەوتن و پێهەڵچوونی دارگوێزدا
وەزەوای
جۆرێ کولێرە کە گوێزی وردی تێکەڵاوە
وەشووار
زۆر ساغ وبەدەماخ
پاشکەوان
پاشدر: دزێ کە پاسی دزان دەدێرێ
فیشەک فڕێ دەرەوەی تفەنگ
پاشەوانە
سندوقی لە پۆرەی هەنگا بۆ شانە تێدا هەڵبەستن
پاوان
قەدەغە، قوڕغ، مێرگ یا باغی تایبەتی کەسێک نەتوانێ سەربەخۆ بچێ تێ لە باغچەی ساوای پاوانی سینە، پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە «هەژار»